نوسینگەی مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئێسكی رانی شكاوە و بەوهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، هاوکات کەمێک پێش ئێستا نووسینگەی‌ عەلی‌ سیستانی‌ سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكەی سیستانی ڕاگەیاند.

 

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پەیامێکی لەبارەی دۆخی سیستانی بڵاوکردەوەو وتی" نەشتەرگەرییەكەی سیستانی‌ بە سەركەوتووی لە لایەن تیمێكی پزیشكی عێراق ئەنجامدراوە و لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە".

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە نووسینگەی‌ عەلی‌ سیستانی‌ بڵاویكردەوە" شەوی ڕابردوو عەلی سیستانی لەناو ماڵەكەی خۆیدا لە شاری نەجەف تووشی پێكان بووە و ئەویش بەجۆرێك لەو كاتەدا كە لەناو ماڵەكەیدا ڕێی كردووە  بەلادا كەوتووە و قاچی هەڵكەوتووە بەهۆیەوە ئێسكی ڕانی چەپی شكاوە".

 

 



PM:07:20:16/01/2020