یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەمەرج پارەی گرێبەستەکەی بە ڤاڵڤێردی راهێنەری پێشووی دەدات، ئەمەش پاش ئەوەی رۆژی سێشەممە لە پۆستەکەی دووریخستەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە هیچ پاداشتێکی دارایی بە ڤاڵڤێردی نادات ئەگەر یانەکە لەم وەرزە نازناوی لالیگا یان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نەباتەوەو لە ئەگەری بردنەوەی ئەو دوو نازناوە ئەوا پاداشتەکە بەو یاریزانە ئەدا.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەو راهێنەرە هێشتا گرێبەستەکەی کۆتایی نەهاتووە بەرشەلۆنە دووریخستەوەو کیکی سیتینی لەشوێنەکەی دانا.