کیکی سیتین رێگری لە چونی ڤیدال دەکات


کیکی سیتینی راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، رێگری لە چوونی ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی دەکات.
ڤیدال لە ماوەی رابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات ،بەڵام دوای دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی پێشبینی مانەوەی ئەو  یاریزانە دەکرێت.
 رۆژنامەی مۆندۆ ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کیکی سیتین قسەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە کردووەو چەند بڕیارێکی داوەو یەکێک لە بڕیارەکانی مانەوەی ڤیدالە لە یانەکەو ئەو راهێنەرە دەیەوێت پشت بە تواناکانی ببەستێت.
کیکی سیتین لە یەکەم یاری خۆیدا وەکو راهێنەر یەکشەممەرووبەڕووی یانەی گرانادا دەبێتەوە لە خولی ئیسپانیا.



PM:11:27:16/01/2020