ژاکان حەمەخان کچە هونەرمەندی لاوی کورد لە یادی لە دایکبوونیدا چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونیەوە چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بە بەرگێکی سوورەوە، سووپاسی ئەوانە دەکات کە بەسەریان کردۆتەوە.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە و پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کچەکەی ناوناوە" زەنێ".
کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.