سوورداش .. گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت



لە ناوچەی سوورداش لە گوندی شەدەڵە، گەنجێكی تەمەن بیست ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 

 
بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی سورداش لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، "(م،ح) كە خوێندكاری پۆلی دوانزە بووە لەگوندی شەدەڵەی ناوچەی سوورداش كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

 
هەروەها هاتووە" بنكەی پۆلیسی شارەدێی سورداش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە و تەرمەكەشی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە".

 

 
كەسوكاری گەنجەکە باس لەوە دەکەن کە کوڕەکەیان هیچ كێشەیەكی نەبووەو، هەستیشیان نەكردووە كوڕەكەیان كێشەیەكی هەبێت.

 


AM:08:50:17/01/2020