لە ڕاگەیەندراوێکدا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا رایگه‌یاندووە" لە هێرشە موشەكیەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی عەین ئەسد لە عێراق ١١ سەربازیی ئەمریكی بە موشەكەكانی ئێران برینداربوون و زیان بە مێشكیان گەیشتووە".
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" ١١ سه‌ربازی ئه‌مەریكی كه به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نیشانه‌كانی شڵه‌ژانی مێشكیان تیادا ده‌ركه‌وتووه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی بنكه ته‌ندروستییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و كوێت كراون".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانی لە رۆژی ٣ی مانگی یەكەمی ٢٠٢٠ ئێران وەڵامی دایەوە و لەبەرامبەردا لە بەرەبەیانی ٨ی هەمان مانگ ئێران ژمارەیەك موشەكی نابە بنكەكەوە بەڵام ئەمریكا هیچ وەلامێكی ئەو هێرشەی نەدایەوە بەهۆی ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتبویەوە و بەشێك لە میدیا جیهانیەكانیش باسیان لەوە كرد كە رێكەوتنی ژێربەژێری پێشوەختە كراوە.