ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە بەرزبوونەوەدایە

خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی سەنتەری عێراقی بەبەڵگەکردنی تاوانەکانی جەنگ ئامارێکی فەڕمی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێکی دیکە لە پارێزگاکانی عێراق لە یەکی تشرینی یەکەمی رابردووەوە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" لە بەغدا و ١٢ شاری دیكه‌ی عێراق ٦٦٩ کەس کوژراون و ٢٤ هه‌زار و ٤٨٨ کەسی دیکەش برینداربوون".

 

وتیشی" ٢ هه‌زار و ٨٠٦ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و ٧٠ خۆپیشاندەر رفێندراون و تا ئێستا ھیچ سۆراغیان نیە".

 

ئاشکراشیکرد: زۆرترین كوژراو لە پارێزگای بەغدایە كە (٣٩٤) كەسەو پارێزگای زیقار لە پلەی دووەمدایە كە (١٠٥) كوژراوی هەیە.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن.

 



PM:02:22:17/01/2020