وێنە.. ئینسا بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئینسا هاجیا، کە لەنێو کوردی باشوریشدا هەواداری خۆی هەیە، بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت و سەرنجی فانەکانی ڕادەکیشێت. 

خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی ئینسا هاجیا، لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆیی بڵاودەکاتەوە، کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش و وروژێنەر دەردەکەوێت لە وێنەکاندا.

ئینسا کچە گەنجی گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئەگەر چی تەمەنێکی کەمی هەیە، بەڵام خاوەن هەوادارێکی زۆرە و کلیپەکانی زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٥ لە تیرانیایی پایتەختی ئەلبانیا لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە گۆرانی دەڵێت، بەهۆی ڕووخساری و جلوبەرگە وروژێنەرەکانی زوو لە وڵاتەکەی و چەند وڵاتێکی دیکە ناسرا.

خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی پێشتر بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە ١٠ ی شووباتی ٢٠١٩ ڕوویکردە کوردستان، ئینسا کوردی نازانێت، بەڵام کاتێک وێنەیەک لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە، سەدان کۆمێنتی بە کوردی بۆ دەنوسرێت.

 
گۆرانیبێزی یانەی شەوانە ئینسا، لە ١٧/٣/٢٠١٩ لە هۆتێل (ڕۆتانا) ی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، کە خاوەنی هەوادارێکی زۆر بوو.


 

 


PM:02:42:17/01/2020