پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند" کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی شەعبانیکێ لە زاخۆ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کەسێک بە گوللە کوژرا".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد" ئەمڕۆ هەینی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١:٣٠ خولەک له گهڕهكى (شەعبانیکێ)ى سهنتهرى قهزاى زاخۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تهقه له هاووڵاتییهك به ناوى (ع، ح، ب) تهمهن ٥٣ ساڵ كرا و راستهوخۆ له شوێنى رووداوهكهدا گیانى لهدهستدا".
پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوە کردووە" لە ئێستادا دەربارەی رووداوەکە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژی هاوڵاتییەکە دەرکراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ پێنج شەممە لەناو بازاڕی شاری زاخۆ هاوڵاتییەک كە نەخۆشی دەرونی هەبوو هەستا بە كوشتنی دایك و براكەی و خوشکێکیشی بریندارکرد، دوای کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەی لەکاتی ڕووبەڕوبوونەوەی پۆلیس برینداربوو گیانی لەدەستدا، بەوەش لەماوەی دووڕۆژدا چوار کەس لە قەزایی زاخۆ کوژراون.