قایمقامی سلێمانی سەبارەت بە بەکارهێنانی حەب بۆ کوڵاندنی پاقلە روونکردنەوە دەدات


لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رەتی دەکەنەوە دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێت بەحەبی پاراستیۆڵ کوڵێنرابێت و دەشلێن چاوێکی کراوەدەبن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد" پاش ئەوەی لەلایەن ئەندام پارلەمانێکەوە لەرێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکرایەوە کە لیژنەکانی تەندروستی و قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەرپاقلەداگرتبێت بە حەبی (پاراسیتۆڵ) کوڵێنرابێت، رەتی دەکەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی وەها لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت وهیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئەو خواردەمەنیانەی رۆژانە دەیکڕن و دەیخۆن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنەوە لەبەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو چاودێری وردی بازاڕو شوێنەگشتییەکان دەکات، سەرپێچیکارن سزادەدات کەبە سزای مادی دەستپێدەکات تاداخستنی شوێنەکە و روبەروکردنەوەی خاوەنەکەی بەدادگا".













PM:05:01:17/01/2020