لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" چوار هاوڵاتی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە یەكێكیان كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ بووە، كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە".
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه ماوهى چهندین ساڵه چاودێرى رهوشى مافى مرۆڤ له خۆرههڵاتى كوردستان دهكات، له راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە" بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەنگاو دەشڵێت"بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ماڵی باوکی کە لە گەڕەکی "پەردیس"ی بۆکان هەڵکەوتووە، خۆی هەڵواسیوە".
هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە" هاوڵاتییەكی خەڵكی گوندی خامسان سەر بە شاری كامیاران بە ناوی "خالید مورادی" بە هۆكارێكی نادیار لە ڕێگای گاز خۆی خنكاندووە و هاوكات لاوێكی خەڵكی سەردەشتیش بە ناوی "محەمەد قادری" بەهۆی كێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە".
ڕوونیشیدەكاتەوە: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لاوێكی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵكی شاری گیلانی ڕۆژئاوای سەر پارێزگای كرماشان بەهۆی هەژاری و بێكارییەوە خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.