مەزڵوم كۆبانێ‌: قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا دورن لە ڕاستیەوە

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" سەبارەت بە دیلەکانی داعش لای ئەوان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەداتەوەو دەڵێت" قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا دورن لە ڕاستیەوە".

 

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی هەسەدە لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە" ئه‌و وتانه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا،  بەرامبەر رێژەیەك پارەی دیاریكراو دورن لە ڕاستیەوە".

 

کۆبانێ دەشڵێت" سەركەوتوو بووین لە ئیدارەدانی ئەو دۆسیەیە، كە دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی سەرەڕای ئەو توانا دیاریكراوەی هەمانە و ئەو هەڕەشەیەی توركیا دروستی كردووە لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی زیندانەكان".

 

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌هات، ئەمڕۆ هەینی، سێرگى لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا  له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نیدا رایگەیاند" نزیكەی ١٠ هەزار تێرۆریست لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات بونیان هەیە و لێكۆڵینەوە لە هەندێك زانیاری دەكەین گوایە هەسەدە بەرامبەر رێژەیەك پارەی دیاریكراو تێرۆریستان ئازاد دەكات".

 

 




ئه‌م بابه‌ته ‌1162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:07:17/01/2020