بۆ هەفتەیەک پشوو لە قوتابخانەکان راگەیەندرا

لە سبەی شەممە ١٨ی کانوونی دووەمەوە تا رۆژی ٢٥ ئەم مانگە دەکرێتە پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندندا.

 

بەپێی خشتەی پشووەکانی نیوەی ساڵی وەزارەتی پەروەردە، پشوو دوا بەدوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات، بەم پێیە لە سبەی شەممەوە  ١٨ی کانوونی دووەمەوە پشووی نیوەی ساڵ دەستپێدەکات و تا ٢٣ ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت، بەڵام بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەوە، پشووەکە درێژە دەکێشێت تا ٢٥ی کانوونی دووەم کە شەممە دەکات.

 

بەپێی خشتەکە ٢٥ ی کانوونی دووەم یەکەم رۆژی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە بەرووی خوێدکاراندا.

 



PM:07:44:17/01/2020