بارگرژی لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغدا سەریهەڵدایەوەو قوربانی هەیەو باس لە کوژراو و بریندار دەکرێت.
لە پەیجەکانی خۆپیشاندەرانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق ئاماژە بۆ روودانی رووبەرووبوونەوە دەکرێت لەسەر پردی " سەنەک " لەبەغدا، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە لێدوانێکی کورتدا دەڵێت" تێکدەران هێرشیان کردۆتە سەر خاڵەکانی پشکنین لە سەر پردی سەنەک".
پەیجەکانی خۆپیشاندەرانیش ئاماژە بۆ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ١٠ خۆپیشاندەری تر دەکەن.( تا ئێستا هیچ دەزگایەکی فەرمی ژمارەی قوربانییەکانی پشتراست نەکردۆتەوە).
ئەمرۆ هەینی وەک رۆژانی تری هەینی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق گەرموگووڕیەکی زۆری بەخۆوە بینی.