وێنە.. هێزە ئەمنییە عێراقییەکان موفتی داعشیان لە موسڵ دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکان عێراق رۆژی پێنج شەممە " ئەبی عەبدباری " یان لەلای راستی مووسڵ دەستگیرکرد، کە جێبەجێکاری لە سێدارەدانی حوکمەکانی داعش بوون بەتایبەتی پیاوانی ئاینی، هەروەها مزگەوتی نەبی یونس لە ٢٠١٤دا لەلایەن ئەوە تەقێنراوەتەوە.

میدیای شانەی ئەمنی لە بەیانێکدا رایگەیاند" فەوجێکی سوات سەر بە پۆلیسی نەینەوا توانیان موفتی داعش کە ناوی |" شفا نعمەیە" دەستگیر بکەن کە بە " ئەبو عەبدباری"ش ناسراوە.

لەسەردەمی داعش ئەو وتاربێژی چەندان مزگەوتی موسڵ بووەو هانی خەڵکی داوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و داوای لە گەنجانیش دەکرد پەیوەندی بکەن بە داعشەوە.

عەبدولباری کە بە فەرماندەکانی ریزی پێشەوەی داعش ناسرا، لەکاتی گرتنەکەیدا هێندە قەڵەوبووە بە لۆری گواستویانەتەوە بۆ بەندیخانە.

 


PM:08:50:17/01/2020