سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: یەک شەممە فراکسیۆنەکەمان رەتکردنەوەی فۆرمی خانەنشینی پڕدەکەینەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، دەڵێت " رۆژی یەک شەممە لەگەڵ هاوڕێکانم لە پەرلەمانی کوردستان فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پڕدەکەینەوە".

 
د. کازم فاروق ئەمشەو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی"  نە خۆم بە پلەباڵا دەزانم، نە خۆم خانەنشین دەکەم".

 
لەو پۆستەدا دەڵێت " لەدوای تەواوبونی ئەرکەکەم لە پەرلەمان، دەگەرێمەوە سەر کارەکەی پێشووم لە نەخۆشخانەی ھیوا".

 
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاشکرای دەکات کە رۆژی یەکشەمە لەگەڵ ھاوڕێکانی لە پەرلەمانی کوردستان فۆرمی رەدکردنەوەی خانەنشینی پردەکەنەوە.


نەوەی نوێ یەکێکە لە هێزەکانی ئۆپزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان و رۆژی پێنج شەممە لە کاتی بڕیاردان لەسەر یاسای چاکسازی دەنگیان بە پڕۆژەکە نەداو هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهشت، هەروەها کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووش هەمان هەڵوێستیان نیشان دا.

 


PM:10:00:17/01/2020