زیدان ناوی یاریزانەکانی بۆ یاریەکەی سڤیلیا بانگکرد

زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریەکەی سڤیلیا راگەیاندو  سێرجیۆ رامۆسی بۆ یاریەکە بانگ نەکردووە.
زیدان هەریەکە لە ڤاڵڤێردی و هازارد و رامۆس و ئەسینسیۆو بەیڵ و ماریانۆ دیازو ئۆدۆریزۆلای دورخستوەتەوەو  بۆ یاریەکە بانگی نەکردوون.
هەروەها کەریم بنزیمە بۆ یاریەکە بانگکراوەو لە پێکانەکە باش بووەتەوە.
زیدان هەریەکە لە کۆرتواو ئەریۆلاو ئاڵتووبی وکارڤاخال ومیلیتاو و ڤاران وناچۆو مارسێلۆو مێندی و کرۆس ومۆدریچ و کاسێمێرۆو ئیسکۆو بنزیمەو ڤازکوێزویۆڤیچ و براهیم دیازو ڤینسیۆس و رۆدریگۆی بانگکردووە.

یاریەکە رۆژی شەممە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

PM:11:47:17/01/2020