به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکردووە" له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به‌تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نی میلله‌ت له گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" خوارده‌نی میلله‌ت پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سه‌رپێچیانه‌ی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاره یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه".
دەشڵێت" مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتوه، نه‌بونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه تائه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داده‌خرێت تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت".