وێنە.. یارجان بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوبووەوە.

یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت یارجان تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و کە سەرنجی هەندێک لەفانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت، هاوکات بەشێک لە هەوادارەکانی ڕەخنەی توند لە ناوبراو دەگرن بەهۆی جلو بەرگە نیمچە ڕووتەکانی.

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.

ھەروەھا مەراسیمی ھەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کە لە وڵاتی ڤێتنام بەڕێوەچوو بەبەشداری کاندیدانی وڵاتانی ئاسیا لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا خانمێکی فلیپینی بە ناوی "کەیشا چوا" توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت، دوو ھاوەڵیشی بۆ دیاریکرا، کە ھاوەڵی یەکەم خەڵکی کۆریای باشوور بوو، ھاوەڵی خەڵکی ڤێتنام بوو.


 

PM:01:18:18/01/2020