دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیەی هەرێم دەستپێدەکات

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ  رایدەگەیەنێت" ســـبەینێ یەكشەممە نــــەوت لـــە ناحیەی شۆڕش و سەنگاو دابەش دەكـــرێت".

 

لەڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاشكرایكردوە" ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەی شۆڕش و سەنگاو دەكەینەوە سبەی لە گەڕەكەكانیان نەوت دابەش دەكرێت".

 

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ  ئاماژەی بەوەشكردوە" دابەشكردنی نەوت بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەبێت كە ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتوو و بە كۆدی ۲۸۰ دەدرێت،  بڕی نەوتەكە ۲۱٦ لیترە و ٤٦ هەزار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت".

 

 

 


PM:07:23:18/01/2020