به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانییه‌وه بچوكترین پیاوی جیهان كه‌خه‌ڵكی نیپاڵیایه كۆچی دوایی كرد.
به وته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی، خاجێندرا ماغار فارق، دوای ئەوەی توشی نەخۆشی سییەکان هاتووە ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ گیانی سپارد.
براكه‌شی وتی" (خاجیندار ماغار ) له نه‌خۆشخانه دڵی وه‌ستاوه‌و كۆچی دوایی كردوه".
درێژی ماغاز ٦٧ سانتیمەتر بوو، ساڵی ٢٠١٠ لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا نازناوی بچوکترین پیاوی جیهانی بەدەستهێناو ناوی لەکتێبی تایبەت بەڕێکۆردە جیهانیەکان "گینس" تۆمارکرا.