یەکەم پەرلەمانتاری کوردستان خانەنشینی بە فەرمی ڕەتکردەوە

یەکەم پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، سیروان بابان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ سەردانی بینای پەرلەمانی کوردستانی کرد و خانەنشینی خۆی بەفەرمی رەتکردەوە.

 

سیروان بابان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە ڤیدیۆیەکدا لەبەردەم بینایەی پەرلەمانی کوردستاندا دا رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ بەفەرمی خانەنشینی پەرلەمانتاری رەتکردۆتەوە.

 

لەو ڤیدیۆیەدا داوا لە پەرلەمانتارانی هاوڕێی دەکات کە پاڵپشتی بکەن و ئەوانیش ke وەک ئەو بەڵێنیان داوە، بڕۆن خانەنشینی رەتبکەنەوە.

 

 

 



AM:11:50:19/01/2020