بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی باریووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ ی کانونی دووەم ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و کۆماری ئیسلامی ئێران داخرا.
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، سیروان حسێن بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەو هەواڵەی پشتراستکردەوەو رایگەیاند" زیاتر لە نیومەتر بەفرباریووە و بەوهۆیەوە رێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران لەگەڵ ئێران داخرا".
لە ئێستادا تیمەکانی بەفر پاککردنەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکە و ڕاماڵینی بەفرکەن.
هەرێمی کوردستان دوو دەروازەی سەرەکی و چەند دەروازەیەکی لاوەکی لەگەڵ ئێراندا هەیە، سەرەکیترین دەروازەکان باشماخ و حاجی ئۆمەرانە.