د. ماکۆک محمد، پزیشکی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی چاو ڕایگەیاند، وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتانەی چاو کە لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی توشی ئەبن، بەهۆیەوە فرمێسکی چاو بەشی تەڕکردن و بە تەندروستی هێشتنەوەی چاوەکان ناکات، باشترە قەترەی فرمێسک بەکاربهێنرێت لەم کاتانەدا:
٭ هەرشەوێک درەنگ خەوتی بەکاری بهێنە
٭ هەرکات زۆر تەماشای شاشەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەت کرد بەکاری بهێنە.
٭ هەرکات لە حەمام هاتیتە دەرەوە بەکاری بهێنە
٭ هەرکات لە سەفرە و سەیران گەڕایتەوە بەکاری بهێنە
٭ هەرکات بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێریت کرد بەکاری بهێنە
٭ هەرکات تەپوتۆز و گەرما هەبوو بەکاری بهێنە
٭ هەرکات چاوت سووربوەوە یان کزایەوە بەکاری بهێنە
٭ هەرکات هەستت بە قورسی چاوەکانت کرد بەکاری بهێنە
٭ ئەگەر هیچ گرفتێکیشت نەبوو ئەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ ڕوونکردنەوەی چاوەکانت.