دینا خانمە هونەرمەندەی شۆخەکە جارێکی دی دەردەکەوێتەوەو چەپكێك گوڵی سور و چەند ئیمۆجییەكی دڵی بەدەستەوەیە و ئەوەش پرسیاری لای هەوادارانی دروستكرد.
دینا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە چەپكێك گوڵی بەدەستەوەیە و نوسیوویەتی" ئێوارەتان باش" و هەوادارانیشی پرسیاری ئەوەیان لێكردووە كە كێ ئەو سوپرایزەی بۆت كردووە بەڵام وەڵامی نەبووە.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.