وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە سبەی مووچەی چوار شوێن دابەشبکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، سبەینێ دووشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان کرا و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.