بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە، له ئێستادا ههر بهرمیلێك له سهرو ٦٥ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلارو ٦٩ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارگرژی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە هەیە لە سەر زەوی عێراق.