وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" پابەندین بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی".
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشەممە له تاران، عه‌باس موسه‌وى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد" ئێران پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنی ناوەكییەوە".
وتیشى" له ئێستادا پێویستمان به هاورده‌كردنى ده‌رمان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات".
لە بارەی هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی كێشەی باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران ئاماژەی بەوەکرد" كە ئەو كارەی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران كردی لە دەرەوەی یاسا بوو".
له باره‌ى كهوتنهخوارهوهى فڕۆكه ئۆكرایناكه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دەڵێت" لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌و ڕووداوه به‌رده‌وامن و سندوقهڕهشهكهمان ڕاده‌ستى ئۆكراینا كردووه".