لە ڕاگەیەندراوێکدا بانكی رافیدەینی عێراق ڕایگەیاند" پێشینه و قه‌رز به‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌درێت كه سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" پێشینه و قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌دات و داواش له فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌كات سودمه‌ندبن له‌وه‌رگرتنى قه‌رزه‌كه".
ئه‌و قه‌رزانه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له پێنج ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، تا ٥٠ ملیۆن دینارى عێراقى، جێى ئاماژه‌یه به‌هۆى قه‌یرانى ئابورى و تێكچونى دۆخى ئه‌منى عێراق پێدانى قه‌رز به‌هاوڵاتیان ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش گرفتى بۆ به‌شێك له هاوڵاتییان دروستكردووه.
لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بانكی رافیدەین بەپێی چەند مەرجێكی دیاریكراو پێشینە و قەرز دەداتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان.