فەرهاد پیرباڵ داوای لێبوردن لە وەفایی دەكات

نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، فەیلەسووف، شانۆکار، گۆرانیبێژ، مامۆستاى زانکۆ و هونەرمەند فەرهاد پیرباڵ دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ كتێبخانەی ماڵی وەفای  بەهەزاران ناو نیشانەوە سوتاند، لەدوای ساڵێك لە تێپەڕبوونی ئەو ڕووداوە داوای لێبوردنی لە كتێبخانەكە كرد.

 

نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ فەرهاد پیرباڵ، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  فەیسبووك، بە ناونیشانێكی كوورت نوسیویەتی" داوای لێبوردن لە كتێبخانەی وەفای دەكەم كەلەسەر هەڵەیەكی خۆیان چووم  ئاگرم لە ماڵی  وەفا و هەستی خەڵك بەردا".

 

ساڵی ٢٠١٩ فەهاد پیرباڵ ئاگری لە كتێبخانەی ماڵی وەفایی بەردا و پێنج هەزار ناونیشانی لە كتێبخانەكە سوتاند،بەوەتەی سەرپەرشتیارانی كتێبخانەكە زیانی ٨٠ هەزار دۆلارییان پێگەشتووە.

 

ئەمڕۆ، دوای ساڵێك لە سوتاندنی كتێبخانەی ماڵی وەفایی لە هەولێر،فەرهاد پیرباڵ، داوای لێبووردنی لە كتێبخانەكە و خەڵك  کرد کە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاووى كردووەتەوە.

 

فەرهاد پیرباڵ نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، فەیلەسووف، شانۆکار، گۆرانیبێژ، مامۆستاى زانکۆ و هونەرمەند. خەڵکی باشووری کوردستانە. ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکیەتیی نووسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکیەتیی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوا ئەى وڵاتەکەم". ئەو لەناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی ڕژێم نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەڕانسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.

 

فەرھاد پیرباڵ ھەتا وەرزی یەکەمی ٢٠٠٩ چل و سێ کتێبی نووسیوە و بڵاو کردوەتەوە. تازەترین کتێبی فەرھاد پیرباڵ ناوی "حەکایەتەکانی باوکم"ە، کە ڕۆمانێکی ٤٥٠ لاپەڕەییە. 
 





PM:07:27:20/01/2020