دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیەی هەرێم دەستپێدەکات

قایمقامیەتی شارۆچكەی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ لە پێنجوێن و هەردوو شارەدێی گەرمك و ناڵپارێز نەوت دابەشدەكرێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ، كە تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە".

قایمقامیەتی شارۆچكەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرایکردووە" دانیشتوانی پێنجوێن و هەر دوو شارەدێی گەرمك و ناڵپارێز ئاگادار دەكەین، كە تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە سبەینێ سێشەممە 21-1-2020 سێهەم وەجبەی نەوتی سپی و كۆتا وەجبە دابەشدەكرێت".

ڕاشیگەیاندووە" هاووڵاتی بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستی بە كارتی سوتەمەنی (پێنجوێن كۆدی 283) و كۆپی ناسنامە یا خود هەربەڵگەنامەیەكی دیكەی فەرمی دەبێت و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە تەنها بە 46 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتی".


PM:08:06:20/01/2020