وەزیری تەندروستی لەسەر نوسینێکی ڕۆشنبیرو پەرلەمنتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان هاتە دەنگ کە خزمێکی گەنجی مردووەو داوای لێکۆڵینەوە دەکات لە ڕووداوەکە.
د. سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەبارەی بڵاوبوونەوەی بابەتێک لە سۆشیاڵ میدیا بە ناونیشانی لە "نەخۆشخانەی شاری سلێمانی چیم دی؟"، کاری پێویست و لێکۆڵینەوە بکەن و لە دەرئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە عومەر عینایەت، ڕۆشنبیرو پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکیدا ڕایگەیاند" خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌تگوزاری گشتییه، حكومه‌ت دابینی كردوه، به‌داخه‌وه (هه‌ندێ له‌دكتۆره‌كان) به نه‌خۆشه‌كانی ده‌فرۆشنه‌وه‌و كه‌شوفش به‌سه‌ر نه‌خۆشه هه‌ژاره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و نه‌خۆشخانه حكومیه بێ خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هه‌ژارانه، ئه‌گه‌ر قه‌راره هه‌موو دكتۆره‌كان وه‌ك دكتۆر یاسین له‌گه‌ڵ نهخۆشهكانیانا خه‌مساردبن، ئه‌گه‌ر بڕیاره خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان، به‌رده‌وام لهدابهزیندا بێت، هه‌ندێ له‌دكتۆره‌كان به‌مه‌به‌ست كه‌متر بێنه ئه‌م نه‌خۆشخانانه بۆ ئه‌وه‌ی هانی نه‌خۆش بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، باشتره ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كان داخه‌ن و با خه‌ڵك هه‌رچی هه‌یانه‌و نیانه بیفرۆشن و بیكه‌نه قاسه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان".
دەشڵێت" هیچ نه‌بێت له‌وێ گرنگی به نه‌خۆشه‌كانیان ده‌درێت و به‌چاوی سووك سه‌یر ناكرێن، به‌حوكمی پاره‌كه‌یان گرنگی به نه‌خۆشه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئێ ئه‌وه نیه هه‌موو بواره‌كانی ژیان بوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت با كه‌رتی ته‌ندروستیشی له‌گه‌ڵ بێت، وه‌ك ده‌ڵێن دهسخهڕهكهرێك لهماڵوێرانكهرێك خراپتره".
عومەر عینایەت لە نوسینەکەیدا دەشڵێت" ده‌وامی ئێشكگر (خه‌فه‌ر) ئیتر دكتۆره، په‌رستاره، یان هه‌ر پیشه‌یه‌كی هه‌یه بیست و چوار كاژێری بێت و له‌نه‌خۆشخانه وجودی فیعلی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ دكتۆر پهرستدارو كارمه‌ند ده‌سته‌به‌ر بكرێت له‌كاتی ئیشكگریدا، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ناچنه ده‌وام وه‌ڵامی تهلهقۆنیش ناده‌نه‌وه له‌باشترین حاڵه‌تدا له‌گه‌ڵ دكتۆره مقیمهكان رێككه‌وتون، به‌ته‌له‌فۆن كاری خۆیان ئه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر ده‌نووسن".
وتیشی" له‌هه‌موو دونیا وایه كه‌نه‌خۆش ده‌برێته نه‌خۆشخانه لهكهسوكارهكهی وه‌رده‌گیرێت و ستافی خه‌سته‌خانه خزمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، تا ئه‌و ساته‌ی بهچاكبونهوه یان به‌مردویی دێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌وه‌ی من دیم لهداخڵبوونی تا مردنی تاریق كه‌سوكاری خۆی بوو خزمهتیكرد، ئه‌م ژوور‌و ئه‌و ژووریان پێكرد، به‌تانیان بهزهمانهت بۆ هێنا، ده‌رمانیان بۆ وه‌رگرت، بردیانه ژووری تیشك و ئیم ئار ئای و سۆنه‌ر، ئه‌م دیارده‌یه بنبڕبكهن".