ڤیدیۆ.. مەلا مەزهەر سەرباری دوا یاساییەکەی رێکخراوەکان دەلێت: هەرچی بەدەڕوەشتی و بێ ئەخلاقییە لەناو ئەو رێکخراوانەدا بینرا

کەسایەتی ئاینی دیار مەلا مەزهەر دەچێتە بەردەم دادگاو ئاشکرای دەکات کە بەمادەی ٤٣٤ تۆمەتبار کراوەو ٢٧ی کانوونی دووەم لەسەر داوای ڕێکخراوەکان دەچێتە بەردەم دادگا، هاوکات لە قسەکانیدا جەخت لەسەر ژنی دووەم و سێهەم و چوارەم دەکاتەوەو هێرشێکی توندیش دەکاتە سەر رێکخراوەکانی ژنان.

 

مەلا مەزهەر کەسایەتی دیاری ئاینی هەولێر کە ماوەیەک لەمەوبەر لە میدیاکانەوە باسی لە فرەژنی کردبوو کە پیاوان دەتوانن ژنی دووەم و سێهەم و چوارەم بهێنن، هەروەها هێرشی کردبووە سەر رێکخراوەکانی ژنان و، رێکخراوەکانیش داوای یاساییان لەسەر تۆمار کرد، ئەمڕۆ سێ شەممە دوای وەرگرتنی ئاگادارکردنەوەی دادگا کە رۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم ئامادەی بەردەم دادوەربێت، سووربوونی خۆی لەسەر راکانی دووپاتکردەوەو هێرشی کردە سەر رێکخراوەکان.

 

مەلا مەزهەر سووربوونی خۆی لەسەر شەرعەیەتی فرەژنی دووپاتکردەوەو هێرشێکی توندیشی کردە سەر رێکخراوەکانی ژنان و، وتی" هەرچی بەدە رەوشتیی و بێ ئەخلاقییە لەناو ئەو رێکخراوانەدا بینران و، ئەوان لەسەر بوودجەی گشتی دەلەوەڕێن".

ڤیدیۆی هێرشەکانی ببینە..

 

 



AM:11:45:21/01/2020