ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە نوسراوێکدا جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠.
هێمن ههورامی، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ و بڕگەی یەکەم لە ماددەی ١٩ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ١٦ی ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی پێنج رێکەوتی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر یانزەی پێشنیوهڕۆ بەڕێوەدەچێت".