بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر رایدەگەیەنێت" لە شاری هەولێر، ١٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه" دوای به‌دواداچوون و داڕشتنی پلانی تۆكمه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان به هاوئاهه‌نگی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانراوه چالاكییه‌كی جۆریی ئه‌نجام بدرێ".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایش هاتووه" دەستیان بەسەر ١٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیندا گرتووە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر ئەو بڕە ماددەیەدا، سێ تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە پێی یاسای (١٤)ی ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون.