وێنە.. پێشكەشكارێكی دیاری كورد لەهاوسەرەكەی جیابوەوە

هونەر مزوری پێشكەشكاری ناسراوی كورد جیابوونەوەی خۆی لەهاوژینەكەی راگەیاند.

هونەر لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی، دوای ساڵك و دوومانگ چاوم بەیوسفەكەم كەوت  دوای ئەوەی سێ پارێزەر بەهەموو هەوڵ و هیمەتێكیان  هەوڵیاندا كەمن نەی بینم. 

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە" بەداخەوە ئەگەر بەپێی یاسا بچیت دەبێ سەبری ئەیوبت هەبێ  و دڵی یەعقوبی هەبێت، بابەگیان كۆڵم نەدا تا لیقای تۆ".

هاوکات ئەو پێشكەشكارە جیابوونەوەی خۆی لەهاوسەرەكەی راگەیاندە و دەڵێت" هیوای بەختێكی باشتری بۆدەخوازم".

 

هونەر مزوری لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤ەو سەرەتای دەرکەوتنی لەکاری ڕاگەیاندن لە کەناڵی کوردستان تیڤی بوو، لە ئێستاشدا لەکەناڵی جەزیرەی قەتەری کار دەکات.

 

 



PM:06:43:21/01/2020