یاریزانێک ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ئۆدرزیۆلا، یانەکەی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەکات.

ئۆدریزۆلا کە لە لای راستی یاریگا یاری دەکات، بەهۆی ئەوەی زیدان لە پێكهاتەکەی بۆ یارییەکان بەسەرەکی یاری پێ ناکات، بڕیار چونی بۆ یانەی بایرن میونخ تا کۆتایی ئەم وەرزە دا.

دواتر لە مانگی شەشی داهاتوو ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و بژاردەی کڕینی لەگەڵدا نیە.

ئەمڕۆش زیدان ئەو یاریزانەی بۆ یاریەکەی سالامانکا لە جامی شا بانگ نەکرد کە سبەی چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.

ئۆدرزیۆلا تەمەنی ٢٣ ساڵەو خەڵکی وڵاتی ئیسپانیایە، ماوەی دوو ساڵە لە ریاڵ مەدرید یاری دەکات، پێشتر یاریزانی یانەی ریاڵ سۆسیداد بوو.




PM:07:37:21/01/2020