ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیران بۆ لادانی ترامپ دەستیپێدەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئەمەریکا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیران بۆ لادانی ترامپ دەستی پێدەکات، هەر ئەمرۆ لیژنەی داکۆکیکاری یاسایی لە سەر سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد داوای بەرائەتیان بۆ ترامپ کرد. 

 
بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی دووەم لیژنەی داکۆکیکاری یاسایی لە ترامپ رایگەیاند رێوشێنی لابردنی ترامپ " لادانێکی مەترسیدارە " لە دەستووری ئەمەریکا.
کاتژمێر ١٨ بەکاتی گرێنج دانیشتینی گوێگرتن لە کێشەکە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە دەستیپێدەکات.


هەر دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیران لەسەر ئەو پرسە کە شێوە دادگاییکردنێکە رۆژانە شەش کاتژمێر گوێ لەلایەنی کێشەکە دەگرن، جون روبرتس سەرۆکی دادگای باڵای ئەمەریکا سەرۆکایەتی دانیشتنەکان دەکات.

 
دیموکراتەکان هەوڵدەدەن ترامپ لەسەر پۆستەکەی لابدەن، کۆماریخوازەکانیش زۆرینەیان داکۆکی لە سەرۆکەکەیان دەکەن.

 


PM:08:14:21/01/2020