کەشناسی: پێشبینی بەفر و باران لە ناوچەکانی سلێمانی‌ بەفر بارین دەکات

کەشناسی بەمشەو ٢١ی کانوونی دووەم راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەفرو باران بەڕێژەیەکی زیاتر لە شوێنەکانی تری هەرێم دەبارێت.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو "ئەم شەو نمە بارانی بچڕ بچڕ و هەندێ جار خێرایی بای لە گەڵدا دەبێت لە شوێن و ناوچەی جیاجیا لە پارێزگای هەولێربەردەوام دەبێت, وە لە پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت بە تایبەت لە دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان هەروەها بەفرلە ناوچەشاخاویەکان دەبارێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەفر بارینەکە زیاتر دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوو دا".

ئەمەش رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ئەمڕۆیە:

 

 


PM:10:11:21/01/2020