بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند " رێگای سلێمانی شارباژێڕ لە رێگای تونێلی ئەزمەڕەوە لەبەر بەفر گیرا".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، ئاگاداریی شۆفێران دەكاتەوە كە تونێلی ئەزمەرو رێگای سەر چیای گۆیژە بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراون.
لەو ئاگاداریەدا هاتووە " تیمەكانی شارەوانیش تونێلەكە پاك دەكەنەوە، بۆیە شۆفێران روو لەو ناوچەیە نەكەن تا كرانەوەی رێگاكە".
ئەم شەپۆلی بەفربارینە سبەی چوار شەممەش بەردەوام دەبێت و بەتایبەتی لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی شەپۆلی بەفر و بارانبارینەکە لە شوێنەکانی تر زیاتر دەبێت.