بەرهەم ساڵح بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ، شیعەکان تووڕە دەکات

بەرهەم ساڵح ئەمشەو ٢١ی کانوونی دووەم بەرەو کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس لە سویسرا رێککەوت.

 

بڕیارە لەو سەردنەدا، سەرۆک کۆماری عێراق کۆمەڵێک کۆبوونەوە سازبکات کە گرنگترینیان لەگەڵ هەریەک لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاو، لەگەڵ مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە.

 

پێشبینی دەکرێت ئەو سەردانەی بەرهەم ساڵح بۆ داڤۆس و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ببێتە مایەی نیگەرانی سەرکردەکانی شیعەو هێزە سیاسی و سەربازیەکانی و هەر لە ئێستاوە ئەو نیگەرانییە دەرکەوتووە، کاتێک کە ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئاسایشی کەتایبی حیزبوڵڵای عێراقی لە تویتێکدا رایگەیاند، "دووپاتی دەکەینەوە پێویستە بەرهەم ساڵح پابەندبێت بە چاوپێنەکەوتن لەگەڵ ترەمپی گەمژە و هاوکارە بکوژەکانی، ئەگەر نا عێراقییەکان هەڵوێستیان دژی دەبێت، ئەویش بەهۆی پێشێلکردنی ئیرادەی گەلی عێراق و لەبەرچاونەگرتنی ئەو خوێنەی رژاوە". 
 

ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دەشڵێت" ئەگەر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدات، "ئەو کاتە ئێمە دەڵێین بەخێرنەیەیتەوە. ئازادیخوازانی گەلەکەمان کار لەسەر دەرکردنی لە بەغدای سەربەرز و شکۆمەند دەکەن". 

 

بەرهەم ساڵح لە دوو رۆژی رابردوودا هەوڵەکانی چڕکردەوە کە کەسێک دەستنیشانبکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و راسپێێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، شەوی رابردوو چەند هەنگگاوێکی کەمی مابوو کە محەمەد تۆفق عەلاوی ئەو ئەرکەی پێ بسپێردرێت، بەلآم لە دوا ساتی کۆبوونەوەی سەرکردە عێراقییەکان لەماڵی سەرۆک کۆمار بەهۆی بارگرژیەک لەنێوان عەمار حەکیم سەرکردەی حیکمەو، کاندیدی ناوبراو دروستبوو، دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و هەوڵەکە شکست دەخوات.

 



PM:11:31:21/01/2020