لەگەڵ راگەیاندنی حکومەتی نوێ لە لوبنان خۆپیشاندەران بەتووڕیەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە

ئەمشەو حکومەتی نوێی لوبنان بە سەرۆکایەتی حسان دیاب کەسایەتی نزیک لایەنە شیعەکان راگەیەندرا، خۆپیشاندەران بە توندتر و فراوانتر لە جاران رژانە سەر شەقامە سەرەکییەکان.

 

حسان دیاب سەرۆکی حکومەتی نوێی لوبنان رایگەیاند" کابینەکەی تۆکنۆکراتن و گوێی بە لایەنە سیاسیەکان نادەن"، هەروەها داوای ئارامی ولآتی کردو وتیشی" ئیتر ئێستا کاتی کارکردنە".

 

خۆپیشاندەران حسان دیاب و کابینەکەی بە " یەک رەنگ " ناوزەد دەکەن و بەنوێنەری هەموو لوبنایییەکانی نازانن، هەر بۆیە لەسەرەتاسەری ولآت و بەتایبەتی لە بەیروت ڕژانە سەر شەقامەکان فراوانتر لەجاران.

 

خۆپیشاندەران جەخت دەکەنەوە کە ئەمشەو کابینەی نوێ شکست پیدەهێنن و هەر ئیستا لە هەوڵدان بچنە بینایەی پەرلەمانی لوبنانی.

 



AM:12:09:22/01/2020