مەلا هەڵۆ هێرشێکی زۆر توند دەکاتە سەر ژنانی سفور و خێزانەکانیان

مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید لە نووسینێکدا هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەو ژن و کچانەی بە جلوبەرگی سفورەوە لەماڵەوە دەچنە دەرەوە بۆ شوێنە گشتیەکان.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک مەلا هەڵٶ حەمەرەشید نووسیوویەتی "ئەزانن گەواد کێیە؟!"، هەر خۆی وەڵام دەداتەوەو دەڵێت " گەواد ئەو کەسەیە کە ڕێگە ئەیات کە کچەکەی، یان ژنەکەی بە سفوری لەماڵ بچێتە دەرەوە و بەلاشیەوە ئاساییە!".

لە درێژەی نووسینەکەیدا، مەلا هەڵۆ پەنا دەباتە بەر فەرموودەیەکی پێغەمبەر و نووسیوویەتی " قسەی من نییە، فەرموودەی پێغەمبەری خوایە (صلی الله عله وسلم) كە هەر کەسێک خراپە لەناو ماڵ و مناڵیا ببینێت و قسە نەکات ئەوە دەیوسە، حوکمەکەشی ئەمەیە".

ساڵی پار مەلا هەڵۆ حەمەرەشید کە بەکەسایەتیەکی ئاینی توندڕەو ناسراوە، هێرشی کردە سەر هونەرمەند ماریا هەورامی و گورانییەکی، بەڵام دوای ئەوەی ناوەندنی رۆشنبیری و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە رێگای میدیاو چالاکی مەدەنیەوە رووبەڕووی بوونەوە، پاشگەزبوەوەو پۆزشی بۆ هونەرمەندەکە هێنایەوە.

 


AM:12:37:22/01/2020