ئیمزا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست كرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی نوێكردووە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد" کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەم نوێكردنەوەی گرێبەستە تەنها بۆ یەك ساڵە".

 

 

 



AM:09:53:22/01/2020