ئەمڕۆ لە داڤۆس لە کۆڕبەندی ئابوری لە سویسرا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کاتژێر ١٢:٥٠ خولەک دەستیپێکرد و ماوەی 40 خولەکی خایاند.
میدیای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆبێرت چارلز ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد و باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا.
دوای کۆبوونەوەکە، نێچریڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەناوی گەلی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش وتی" بەباشی کاریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە".
ترامپ سەرۆکی ئەمریکا وتیشی "جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ سەرۆک بارزانیدام (سەرۆکی کوردستان)، ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆرە بەنیازین کۆببینەوە و بەباشی کارمان لەگەڵ یەکتر کردووە".
هەروەها لەبارەی رۆژئاواوە وتیشی "ئێمە لە هەندێک ناوچەی سنووری سووریاین، ئێمە زۆر بەباشی کارمان لەگەڵ تورکیا کردووە لەبارەی ئەو ناوچەیەی پێی دەگوترێت ناوچەی ئارام، من ئەوە بەرزدەنرخێنم کە تاوەکو دەکرێت ئەوێ سەلامەت بهێڵینەوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی لێدوانە رۆژنامەڤانییەکەیدا لەبارەی باکووری سووریا ئاماژەی بەوە کرد "ئێمە لەوێ نەوتمان هەیە و کار لەسەر ئەمە دەکەین و زۆر بەباشی ئاسایشەکەیمان پاراستووە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد و وتی "دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە تاوەکو سوپاست بکەم بەڕێز سەرۆک بۆ پێشوازیکردن لە ئێمە لێرە لە داڤۆس".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی "ئێمە هاوبەشەێکی گرنگی یەکدین، سوپاس بۆ سەرکردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەکانت، ئێمە بەیەکەوە داعشمان تێکشکاند، بەناوی گەلی کوردستانەوە دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆمان دەرببڕین بۆ سەرکردایەتی و بۆ پشتیوانییەکەت".
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی هەرێم
دەقی راگەیاندراوەکە:
به‌ڕێز دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌لی كوردستانی به گه‌لێكی مه‌زن وه‌سف كرد و گوتی: ئێمه قه‌رزارتانین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشاندنی داعش و پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان دووپات كرده‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020 له داڤۆس به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانیان به‌تایبه‌تی له بواری هاریكاریی وزه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دۆخی سووریا، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێشتا تیرۆر له ناوچه‌كه مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه، بۆیه گرنگه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌ڕینی نه‌وه‌د و یه‌كه‌وه تا ئازادیی عێراق و قۆناغه‌كانی دوای ساڵی 2003 و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی تازه پێشكه‌ش كرد و خواستی هه‌رێمی بۆ بره‌ودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له بواره جیاكاندا نیشان دا.