هەولێر.. لەسەر سکاڵاى پەرلەمانتارێک چەند بەرپرسێکى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

غالب محمد علی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ سەردانی دادگای تاوانی هەولێرم کرد، چونکە ‏‎كاتێك لەئەنجومەنی پارێزگابوم بەڵێنی ئەوەمان پێدان ئەبێت حەقی سوتانی فیولپەمپی ئۆتۆتۆمێلەکانتان لەوکەسانە بکەینەوە کەلەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا ئێوەیان توشی زەرەرو زیانی ماددی دەکرد".

 

 غالب محمد دەشڵێت" بۆ ئەوەی شاهێدبم لەو کە یسە کەبازرگانێكی نەوت و ڕاوێژکارێکی وزرارەتی سامانە سروشتیەکان و بەڕێوەبەرێکی گشتی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەسەر ئەوبابەتە دەست بەسەر کران، چونکە ئەوكات سوتەمەنی كوالیت خراپ هێنراوە هەوڵدراوە بەپاڵپشتی ئەمان بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێمەبوینەتە ڕێگرلەپێشیان و گەڕاندوماننەتەوە".

 

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینەکەیدا ڕاشیگەیاندووە" بۆ ئەوەی ئێمە سەركەوتوونەبین و شكست بێنین چەند ڕێگە یەكیان گرتوەتەبەر كەبە ( ڕەشوەو پارەپێدان) لەوەزەرەتی سامانە سروشتیەكانەوە كوالیتی و ڕێنماییەكانیان بەچەند بەرپرسێك گۆڕیوە (بەڵگەكان لایی بەندە ئێستا مەوجودە) ‏‎‎لەئێستاشدا دوو بەرپرسی باڵایی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان دەستگیركراون و ناوی بەرپرسی باڵای تریش هێنراوە".

 

غالب محمد وتیشی" بازرگانەكەش دوایی (١٤) ڕۆژ بەكەفالەت ئازادكراوە و لەشكرێكی تریش لەپشتیانەوەیە دەبێت گوڵەچنەبكرێن و پیسەكانیان جیا بكرێنەوە".

 

ناوبراو جەختیشیکردەوە: لەپێناوی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بێ گوێدانە کۆسپەکان ئامادەم چەندین جاریتر ئامادەبم لەدادگا بۆئەوەی کەسانی کەم تەرخەم و گەندەڵ سزای خۆیان وەربگرن هەرچەندە ئەم کارانە بێ سەرێشەنیە. 




PM:07:57:22/01/2020