کەشناسی ساردترین ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ساردترین ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ساردترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەرانە.

 

به‌پێی داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ حاجى ئۆمه‌ران تۆماركراوه‌ کە بەرزترین پلەی گەرما چوار پلە ژێر سفر دەبێت.

 

هاوکات، هەر ئەمڕۆ کەشناسی‌ بڵاویکردەوە، بەهۆی‌ کاریگەری‌ بارستە هەوایەکی‌ سارد لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی‌ شارۆچکە و قەزاکان و لە سەنتەری‌ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بەفر دەبارێت، کاریگەری‌ ئەو شەپۆلەش تا رۆژی شەممە 25ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 



PM:08:30:22/01/2020