ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو دێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی کانوونی دووەم خانەنشینانی شارستانی مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو وەردەگرن و بەمەش کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە دێت و حکومەتی هەرێم سێ مانگی ساڵی ٢٠١٩ قەرزاری مووچەخۆرانە. 


بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ٢٣ی كانونی دووەم، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت.

 


حکومەتی بەغدا مانگانە بڕی ٤٥٣ ملیار دینار دەنێرێت بۆ عێراق و لەگەڵ داهاتی ناخۆدا مووچەی مووچەخۆرانی پێدەدرێت کە مانگانە بڕەکەی ٨٨٠ ملیار دینارە.

 


AM:09:19:23/01/2020