لە خۆپیشاندانی کەرکوک گرژی دروستبوو

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی کەرکوک کە بەیانی ئەمڕۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە مەبەستی دامەزراندن ئەنجامیان دا، لەنیوان خۆپیشاندەران و ‌هێزە ئەمنییەکان بارگرژی دروستبوو.

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی کانوونی دووەم ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە زۆربەیان کورن خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا، بەلآم پاش چەند کاتژمێرێک لە خۆپیشاندانەکە بارگرژی لەنێوان ‌هێزە ئەمنییەکان و خۆپشاندەران دروستبووە.

 

ماوەیەکە لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقە دەست بەدامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە پارێزگاکانی عێراق کراوە، بەڵام دەرچوانی کەرکوک بە کوردو تورکمانەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە مافی ئەوان لەلایەن بەرپرسانی پەروەردە لە پارێزگاکە پێشێلکراوەو زیاتر کەسانی عەرەب دامەزرێنراون، سەرەتای هەفتە هەموو حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک پلانیان داڕشت خۆپیشاندانێک سازبکەن دژی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر دەرچوانی کورد دەکرێت، بەلآم لەسەر داوای بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق و، سەرۆک وەزریران عادل عەبدولمەهدی خۆپیشاندانەکە دواخرا.



AM:11:45:23/01/2020