" ئەمەریکا پلانی هەیە سیستەمی پاتریۆت لە عێراق دابنێت"

کەناڵی " فۆکس نیوز " ی ئەمەریکی ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی دووەم بڵاویکردەوە سووپای ئەمەریکا لە عێراق سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت دادەنێت.

 

 
ئەو میدیایە باس لەوە دەکات ئەمەریکا ئەو هەنگاوە دەنێت، پاشئەوەی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەی " عەین ئەسەد " لە ئەنبارو بووە هۆی رووخانی سەربازگەکەو گەیاندنی زیان بە " مێشکی ١١ سەربازی ئەمەریکی".
  


بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکی کە نەیوویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکات بە فۆکسنیوزی راگەیاندووە" لەو باوەڕدانیم جارێکی تر ئێران هێرش بکاتە سەر بنکە سەربازیەکەی عەین ئەسەد، بەڵام ئێمە سیستەمی بەرگری لە عێراق دادەنێین بە مەبەستی پاراستنی سەربازەکانمان".


بنکەی عەین ئەسەر زیاتر لە ١٠٠٠ سەربازی ئەمەریکی تێدایە، هەروەها ٤٠٠٠ هەزار سەربازی تر لە بنکە سەربازیە ئەمەریکییە جیاجیاکانی عێراقن.
ئەمەریکا سیستەمی بەرگری پاتریۆتی لە سعودیەو کوەیت و قەتەرو ئیمارات هەیە کە بۆ پاراستنی بنکە و سەربازەکانی دایناوە. 

 


PM:12:36:23/01/2020